لەم فەرموودەیەدا هاتووە: بەڕێزترینی خەڵکی لە ڕوانگەی ڕەچەڵەک وبنچینەوە ئەوانەن کە لە جاهیلیەتدا -لە پێش ئیسلامدا- باشترینی خەڵکی بوون بەڵام بە مەرجێک ئەگەر تێبگەن (لە ئاینی خودا شارەزا بن وکردەوەى پێبکەن)، بۆ نمونە بەنی هاشم زانراوە کە باشترین بنەماڵەن لە نێو قوڕەیشدا لە ئیسلامدا، بەڵام بە مەرجێک ئەگەر لە دینی خوا تێبگەن، وئەحکامە شەرعیەکان فێر بن وکردەوەى پێبکەن، وئەگەر لە ئاینی ئیسلام تێنەگەن وکردەوەى پێنەکەن ئەوا ڕەچەڵەک سوودی بۆ خاوەنەکەى نابێت، وئەگەرچیش لە باشترین ڕەچەڵەکی عەرەب بن وئەمە نابێتە هۆی ئەوەى ببنە ڕێزدارترین وباشترین مرۆڤ لای خواى گەورە، بۆیە مرۆڤ لەوەیە بەهۆی ڕەچەڵەکەوە ڕێزدارتر بێت بەڵام بە مەرجێک لە دینی خوا تێبگات وکردەوەى پێبکات.