پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات خێرترین ڕۆژ کە خۆر تێیدا هەڵهاتبێت ڕۆژی هەینیە، لە تایبەتمەندیەكانی ئەم ڕۆژە: خوای گەورە ئادەمی لەم ڕۆژەدا خوڵقاند -علیه السلام-، ولەم ڕۆژەدا کرایە بەهەشتەوە، ولەم رۆژەدا لێی دەرکرا ودابەزی بۆ سەر زەوی، وقیامەت لە هیچ ڕۆژێكدا بەرپا نابێت جگە لە ڕۆژی هەینی نەبێت.