بەخشندە ئەو کەسەیە کە هەموو ڕەوشتە جوان وڕێزدارەکانى تێدایە ئەمیش لەگەڵ شەرەفمەندی پێغەمبەرایەتی، وهەروەها نەوەى سێ پێغەمبەر بووە، ولەگەڵ ئەم ڕێزانەشدا زانستی لێکدانەوەى خەونی پێبەخشراوە وهەروەها موڵک ودەسەڵاتی پێدراوە، بە جوانترین شێوە و وێنە فەرمانڕەوایەتی کردووە لە نێو خەڵکیدا، ئەویش: پێغەمبەری خودا یوسف کوڕی پێغەمبەری خودا یەعقوب کوڕی پێغەمبەری خودا ئیسحاق کوڕی پێغەمبەری خودا ئیبراهیمە -علیهم السلام-.