explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە نەرمونیانی و لەسەرخۆیی لە قسە وکردەوە شتەکان جوانتر وکامڵتر دەکات، و بەهۆیەوە پێویستیەکان جێبەجێ دەبێت. ونەرمونیان نەبوون شتەکان ناشیرین وعەیبدار دەکات، وڕێگر دەبێت لەوەى پێویستە جێبەجێ ببێت، ئەگەرچیش بۆی جێبەجێ ببێت ئەوا بەقورسی وناڕەحەتیەوە بەدەست دێت

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئامۆژگاری بۆ خۆڕازاندنەوە بە نەرم ونیانی.
  • نەرم ونیانی مرۆڤ دەڕازێنێتەوە، وهۆکارە بۆ هەموو خێرێک لە بابەتەکانى ئاین ودونیا.