ئەم فەرموودەیە پەیوەندی ڕازیبوونی خواى گەورە بە ڕازیبوونی دایک وباوکە باسدەکات، واتە ئەگەر دایک وباوکی چاک ڕازی بن لە ڕۆڵەکانیان ئەوا خواى گەورەیش لە ڕۆڵەکەیان ڕازی دەبێت، وئەگەر دایک وباوکی چاک لە ڕۆڵەکەیان توڕەبن بەهۆی ئەوەى ڕۆڵەکەیان لادان وشتی ناڕەوا ئەنجامدەدات یان بەرامبەریان خراپە؛ ئەوا خواى گەورەیش لەو ڕۆڵەیە توڕە دەبێت بەهۆی خراپبوونی بەرامبەر دایک وباوکی.