لەم فەرموودەیەدا ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: (لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕێم دەکرد وچارۆکەیەکی* نەجرانی): واتا جلێکی خەت خەتی پۆشی بوو کە لە نەجران دروستکرا بوو ئەمیش شارێکە لە یەمەن. (لێوار ئەستووری لەبەردا بوو) واتا لێوارەکانی دەست وملی جلەکە ئەستوور بوو. (ئەعرابیەک پێی گەیشت وبە جلەکەى توند ڕایکێشا): واتا جلەکەى پێغەمبەری توند ڕاکێشا -صلى اللە علیە وسلم-. ئەنەس دەڵێت: (سەیری ملی پێغەمبەرم کرد -صلى اللە علیە وسلم- و -بینیم- لێواری جلەکە شوێنەواری لەسەر جێهێشتبوو بەهۆی توندی ڕاکێشانەوە، وپاشان -ئەعرابیەکە- ووتی: ئەی موحەمەد): وا دیارە ئەم ئەعرابیە لەو کەسانە بووە کە تازە مسوڵمان بووە بۆیە ئەم کردەوەى کرد، وپاشان بەناوى خۆیەوە بانگی کرد بەشێوەیەکی کە توندی پێوە دیاربوو. (فەرمان بکە هەندێک سامانم پێببەخشرێت): واتا فەرمان بکە بە ئەوانەى لە لای تۆ بەرپرسیارن کە پارەم پێببەخشن. (لەو سامانەى خودا کە لە لای تۆیە): دەربڕینەکەى ئاماژەی ئەوە دەدات کە ئەم سامانە هی تۆ نییە، هەروەکو لە گێڕانەوەیەکی تردا هاتووە: (لا من مالك ولا من مال أبيك) واتە: (نە سامانی تۆیە نە هی باوکتە)، ووتراوە: سامانی زەکات بوو کە خەرجدەکرا بۆ هەندێک لەوانەى تازە مسوڵمان بوون بۆئەوەى دڵیان دابمەزرێت لەسەر ئیسلام. (ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- سەیری کرد): بە سەرسوڕمانەوە. (وپێکەنی): وەکو دەربڕینی نەرم ونیانی بەرامبەری چونکە لەوەیە پێی وابێت ئەگەر وا توند نەبێت هیچی پێنابەخشرێت. (وپاشان فەرمانى پێکرد بۆئەوەى هەندێکی پێببەخشرێت). *(چارۆکە: وەکو بشت وعابا وایە)