پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە ئەگەر مسوڵمان خوفەكانی -یان گۆرەوییەكانی- بپۆشێت لەپاش دەستنوێژگرتن، پاشان دەستنوێژی شكا و ویستی دەستنوێژ بگرێتەوە، ئەوا بەسە تەنها مەسح بكات لەسەر خوفەكانی یان گۆرەوییەكانی ئەمیش بەپێی ویستی خۆی، ودەتوانێت نوێژیان پێوە بكات ودایان نەكەنێت بۆ ماوەیەكی دیاریكراو، مەگەر تووشی لەشگرانی بێت؛ لێرەدا دەبێت خوفەكانی یان گۆرەوییەكانی دابكەنێت وخۆی بشوات.