پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆمەڵێک لە هاوەڵانی نارد بۆ ڕووبەڕووبونەوەى کافرەکان، لە کاتی ڕۆیشتنیاندا لابردنی عەمامەکانیان بەسەریانەوە وداکەندنی خوفەکانیان -گۆرەوییەکانیان- لە پێیان؛ قورس بوو بە لایانەوە ئەمیش بەهۆی ساردی کەش وهەواوە، وکاتێک هاتن بۆ مەدینە ئەم باسەیان گێڕایەوە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەویش ڕێگەى پێیاندا بۆ مەسحکردن لەسەر عەمامە وخوفەکانیان، ئەگەر خوفەکە -گۆرەوییەکە- لە پێست یان خوری یان قوماش دروستکرابێت، ئەمیش بۆ ئاسانکردنە لەسەر مسوڵمانان، ئەمیش سونەتێکی جێگیرکراوە بۆ کەسی نیشتەجێبوو وکەسی ڕێبوار -موسافیر- بە عوزر -بیانوو- یان بە بێ عوزر بێت.