تابیعی بەڕێز مالیكی كوڕی ئەوس باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە چەند دینارێكی ئاڵتونی هەبوو، ودەیویست بیگۆڕێتەوە بە چەند درهەمێكی زیو، تەڵحەی كوڕی عوبەیدو الله -ڕەزای خوای لێبێت- پێی ووت: دینارەكانت پیشان بدە با بیبینم! پاشان دوای ئەوەی پێداگیر بوو لەسەر كڕینیان؛ پێی ووت: دوایی وەرەوە، ئەگەر خزمەتكارەمان هات ئەوا درهەمە زیوینەكانت پێدەدەین، وعومەری كوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- لەو دانیشتنەدا ئامادەبوو، بۆیە نكۆڵی كرد لەم جۆرە مامەڵەیە، وسوێندی خوارد كە تەڵحە دەبێت ئێستا درهەمە زیوینەكانی بداتێ، یان ئاڵتونەكەی بۆ بگەڕێنێتەوە كە لێی وەرگرت، هۆكارەكەی ڕوونكردەوە ئەویش ئەوەیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕایگەیاندووە كە فرۆشتنی زیو بە ئاڵتون یان بەپێچەوانەوە دەبێت ڕاستەوخۆ دەست بەدەست وەربگیرێت، ئەگەرنا گرێبەستەكە ڕیبایە وحەرامە، ومامەڵەیەكی پوچەڵە، بۆیە نابێت ئاڵتون بە زیو یان زیو بە ئاڵتون بگۆڕدرێتەوە مەگەر دەست بەدەست بێت وگۆڕینەوەی تەواو دەبێت لەو شوێنەدا ڕووبدات، وكڕین وفرۆشتنی ئەم شتانە: گەنم بەرامبەر بە گەنم وجۆ بەرامبەر بە جۆ وخورما بەرامبەر بە خورما نابێت ئەنجام بدرێت مەگەر كێشیان یەكسان بێت ودەست بەدەست بێت، ونابێت شتێكی لە ئێستادا بفرۆشرێت بە نرخی دواخراو یان بەپێچەوانەوە، ونابێت لە یەك جیابونەوە هەبێت لە شوێنی گرێبەستەكە لە پێش گۆڕینەوە ونرخ وەرگرتنی تەواو.