فرۆشتنی ئاڵتون بە ئاڵتون، وزیو بە زیو ڕیبایە (سووە) مەگەر لە کێشدا هاوسەنگ (هاوئەندازە) بن، بەڵام فرۆشتنی ئاڵتون بە زیو، وزیو بە ئاڵتون ڕێگەپێدراوە ئەگەرچیش کێشیان جیاواز بێت (هاوسەنگ نەبن)، بەڵام پێویستە گۆڕینەوە وپارەدانەکە جێبەجێبکرێت لە هەمان شوێندا پێش جیابوونەوەى فرۆشیار وکڕیار، ئەگەر وا نەبێت ئەوا ئەمە لە ڕیبای دواخستنە (ربا النسیئة) وحەرامکراوە، ئەگەر ڕەگەزی شتەکان جیاواز بوو؛ ئەوا دروستە کێشیان جیاواز بێت، بەڵام مەرجە دەبێت گۆڕینەوە وپارەدانەکە (دەست بە دەست) لە هەمان دانیشتنی گرێبەستەکە بێت، ئەگەر ئەمە ئەنجامنەدەن ئەوا مەرجی ڕیبای تێدایە.