لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی دەکات لە جۆرەکانى ڕیبا (سوو) لە هەردوو جۆرەکەى: ڕیبای زیادە (ڕیبای فەزڵ -الفضل-)؛ ئەمیش بریتیە لە نرخی زیاتر وەرگرتن، وڕیبای دواخستن (ربا النسیئة)؛ ئەمیش بریتیە لە دواخستنی پێدانی نرخ یان شتومەک، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی دەکات لە فرۆشتنی ئاڵتون بەرامبەر بە ئاڵتون، ئەگەر ئاڵتونەکان لێدراو بن یان نا، مەگەر لە کێشدا یەکسان بن، ودەبێت گۆڕینەوەیان لە هەمان شوێنی گرێبەستەکەدا بێت ونابێت دوا بخرێت، واتا نابێت ئەوەی ئامادە بووە بدرێت بە لایەنی بەرامبەر وئەوی تر دوا بخرێت. وهەروەها نەهی دەکات لە فرۆشتنی زیو بەرامبەر بە زیو، ئەگەر لێدراو بن یان نا، مەگەر لە کێشدا یەکسان بن، ودەبێت گۆڕینەوەیان لە هەمان شوێنی گرێبەستەکەدا بێت ونابێت دوا بخرێت. نابێت یەکێکیان لەوی تر زیاتر بێت، ونابێت لە یەک جیاببنەوە پێش ئەوەى گۆڕینەوەکە ڕوودەدات.