بیلال -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وخورمای بەڕنی (جۆرێکە لە خورمای باش) لەگەڵدا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی جۆرەکەى بە لاوە سەیر بوو، پێی فەرموو: (ئەم خورمایەت لە کوێوە دەستکەوت؟)، بیلال ووتی: خورمامان هەبوو جۆرەکەى خراپ بوو، بۆیە دوو گوێل* لەو خورمایەم (لە جۆرە خراپەکەى خورماکەى خۆم) فرۆشت بەرامبەر بە گوێلێک (لەم خورما بەڕنیە باشە) بۆئەوەى بیبەخشم بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ولێی بخوات. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم کارەی بەلاوە گەورە بوو وئاگاداری کردەوە کە ئەمە گەورەترین کارەساتە. وفەرمووی: ئەم کارەت ڕیبایە (سووی تێدایە)، وئەنجامی مەدە، بەڵام ئەگەر ویستت خورما خراپەکە بگۆڕیتەوە؛ سەرەتا بیفرۆشە بەرامبەر بە نرخێک، وپاشان بەو پارەیە خورمای باش بکڕە. ئەم ڕێگەیە حەڵاڵە بۆ ئەنجامدانى، بۆئەوەى تووشی مامەڵەی حەرام نەبیت. *(گوێل: واتە چوار مشتی هەردوو دەست؛ بۆ کێشانی شتومەکەکان بەکاردەهێنرا لەو سەردەمەدا)