پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هەندێك كاربەدەست دەكرێن بە بەرپرس لەسەرمان، هەندێك لە كردەوەكانیان پەسەندن بەلامانەوە چونكە بەپێی شەریعەتە، ونكۆڵی دەكەین لە هەندێك لە كردەوەكانیان ؛ چونكە پێچەوانەی شەریعەتن. هەركەسێك لەدڵیەوە ڕقی بێت لە كردەوە خراپەكانیان ونەتوانێت نكۆڵییان لێبكات ؛ ئەوا ڕزگاری بووە لە تاوان ودووڕوویی، وهەركەسێك بتوانێت بەدەست یان بە زمان نكۆڵی لەو خراپانە بكات ئەوا سەلامەت بووە وپارێزراوە لە تاوان وبەشداری كردن تێیدا، بەڵام ئەوەی ڕازی بێت بەو كردەوە خراپانە وشوێنی ئەوان بكەوێت ؛ وەكو ئەوان تیا دەچێت. پاشان هاوەڵان پرسیاریان لە پێغەمبەر كرد -صلى اللە علیە وسلم- : ئایا بجەنگین دژی ئەو كاربەدەستانە كە ئەمە سیفەتیانە؟ -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كرد لە جەنگان دژیان، وفەرمووی: نەخێر، هەتا ئەو كاتەی نوێژ ئەنجام دەدەن (دەرچوون لە دژیان ڕێگەپێدراو نییە).