لە عەرفەجەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەگەر کەسێک هات و ویستی یەکڕیزی ئێوە پەرتەوازە بکات وناکۆکی بخاتە نێوانتان ؛ لەكاتێكدا ئێوە ڕێككەوتوون لەسەر یەك پیاو (کە خەلیفەتانە -ئەمیرتانە-)، ئەوا ئەو کەسە بکوژن». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەگەر مسوڵمانان یەكدەنگ بوون لەسەر یەك بەیعەتدان بە یەك فەرمانڕەوا و یەك كۆمەڵ بوون، پاشان كەسێك بێت و بیەوێت ڕكابەری ئەم فەرمانڕەوایە بكات ودەسەڵاتی لێوەربگرێتەوە، وپەرتەوازەیی بخاتە نێو ڕیزی مسوڵمانانەوە بۆئەوەی دابەش بن بۆ سەر چەند كۆمەڵێك، ئەوا واجبە لەسەر مسوڵمانان ڕێگری لێبكەن ودژی بجەنگن ؛ بۆ دوورخستنەوەی شەڕ وزیانی وبۆ پاراستنی خوێنی مسوڵمانان.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • واجبێتی گوێگرتن وگوێڕایەڵی بۆ کاربەدەستی مسوڵمان، وحەرامێتی دەرچوون دژی.
  • ئەوەی دەربچێت دژی كۆمەڵی مسوڵمانان وپێشەوایان کە کۆکن لە سەری، ئەوا دەبێت ڕووبەڕووی كەسی دەرچوو ببنەوە ؛ ئەگەر هەر کەسێک بێت ولە هەر پلەوپایە وبنەماڵەیەک بێت.
  • ئامۆگاری کردن بە یەکدەنگی وكۆبوونەوە، ونەهی کردن لە ناکۆکی وجیاوازی.