زوبەیری کوڕی عەدی وکۆمەڵێک کەس هاتن بۆ لای ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- کە خزمەتکاری پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم-، سکاڵای ستەمی حەجاجی کوڕی یوسفی سەقەفیان دەکرد، کە میری یەکێک لە خەلیفەکانى بەنی ئومەیە بوو، زۆر سەرکەش وملهوڕ بوو وبە ستەم وخوێن ڕشتن ناسراو بوو، ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- فەرمانی پێکردن بە ئارام گرتن لەسەر ستەمی کاربەدەستان، وهەواڵی ئەوەى پێدان کە هەر سەردەمێک بێت ئەوەى لە پاش خۆی دێت شەڕترە هەتا دەگەنە لای پەروەردگارتان، ولە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی بیستووە، وئەم شەڕە بە شێوەیەکی گشتگیر وبێ سنوور نیە بەڵکو لەوەیە لە هەندێک سەردەم وشوێندا خێری تێدا بێت ولە هەندێک سەردەم وشوێنی تردا شەڕی تێدا بێت بەڵام بە شێوەیەکی گشتی شەڕ وناخۆشی گوزەران زۆرتر دەبێت لە خێر وخۆشی گوزەران.