پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەیمانی وەرگرت لەهاوەڵان بەوەی گوێڕایەڵی كاربەدەست وفەرمانڕەوای مسوڵمان بن لەكاتی هێوری وناڕەحەتی وهەژاری ودەوڵەمەندی، ئینجا یەكسانە فەرمانی كاربەدەستەكان ؛ بەپێی ئارەزوویان بێت یان حەزی پێ نەكات، تەنانەت ئەگەر ئەم فەرمانڕەوایانە مافی خەڵكی خوارد بەبردنی سامانی گشتی وپلە وپۆست وهتد، ئەوا هەر دەبێت گوێڕایەڵیان بن لەچاكەدا، ودەرنەچن دژیان چونكە فیتنە وخراپەكاری بەم دەرچوونە گەورەترە لە خراپەی ستەمكردنیان، ولەو پەیمانەی لێیانی وەرگرت ؛ قسەی هەق بڵێن ئەگەر لە هەرشوێنێك بوون ولەمەدا لەپێناو خوای گەورە لە لۆمەی هیچ لۆمەكارێك نەترسن.