پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك دەربچێت لەگوێڕایەڵی فەرمانڕەوای مسوڵمان، وخۆی جیا بكاتەوە لە كۆمەڵی مسوڵمانان كە یەكدەنگن لەسەر بەیعەتدان بەو فەرمانڕەوایە، و لەسەر ئەم حاڵە بمرێت ؛ لە خۆ جیاكردنەوە وگوێڕایەڵ نەبوون، ئەوا وەكو خەڵكی سەردەمی جاهیلیەت مردووە ؛ كە گوێڕایەڵ نەدەبوون بۆ هیچ فەرمانڕەوایەك و نەدەبوون بە یەك كۆمەڵ ودەست، بەڵكو چەندەها كۆمەڵ وهۆز بوون ودژی یەكتر جەنگیان دەكرد. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژە بۆ ئەوە دەكات هەركەسێك لەژێر ئاڵایەك بجەنگێت ؛ وگوێ بە ڕاست وپوچەڵ نەدات، بەبێ زانست وچاوڕۆشنی ؛ توڕە دەبێت ودەجەنگێت لەسەر دەمارگیری بۆ گەل یان هۆزەكەی یان هتد، نەك بۆ سەرخستنی هەق وڕاستی توڕە بێت وبجەنگێت، ئەگەر لەسەر ئەم حاڵەتە بكوژرێت ؛ ئەوا وەكو مردنی سەردەمی جاهیلیەتە. هەركەسێك دەربچێت دژی ئومەتەكەی -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئازاری چاك وخراپ بدات، وگوێ نەدات بەوەی دەیكات لە تاوان ولە سزای كوشتنی ئیماندار نەترسێت، وپەیمانەكانی هەڵبوەشێنێتەوە ؛ لەگەڵ خاوەن پەیمانەكان لە كافرەكان یان لەگەڵ فەرمانڕەواكان بە بەیعەتدان، ئەمە لە تاوانە گەورەكانە، وئەوەی بیكات ؛ شایستەی ئەم هەڕەشە توندەیە.