پیاوانێک هاتن بۆ لای یەكێك لە هاوەڵان پرسیاریان لێكرد دەربارەی مینبەرەکەی پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم-: لە چی دروستکراوە؟ و لەمباریەوە ناكۆك بوون ومشتومڕیان بوو، ئەویش (سەهل) پێیانی ووت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پەیامێکی نارد بۆ ئافرەتێك لە ئەنساڕەكان كە خزمەتكارێكی دارتاشی هەبوو، پێی فەرموو: بڵێ بە غوڵامەكەت كە میبنەرێكم بۆ دروست بكات بۆئەوەی لەسەری دابنیشم كاتێك قسە بۆ خەڵكی دەكەم، ئافرەتەكە وەڵامی دایەوە، وفەرمانی بە غوڵامەكەی كرد كە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مینبەرێك دروست بكات لە داری (تەرفاء:طرفاء)، كاتێك تەواو ؛ ئافرەتەكە ناردی بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش فەرمانی كرد و لەشوێنی خۆی دانرا لە مزگەوتدا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (جارێكیان) لەسەری نوێژی کرد وتەکبیرەی کرد -ووتی: الله أكبر- کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، دواتر ڕکوعی برد کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، پاشان دابەزی بە پشتەوە (گەڕایەوە) ؛ بێ ئەوەی ئاوڕ بداتەوە بۆ پشتەوە، وسوجدەى برد لەسەر بنچینەى مینبەرەکە (لەسەر زەوی) پاشان گەڕایەوە، کاتێک تەواوبوو (لە نوێژکردن) ڕووی لە خەڵکی کرد، وفەرمووی: ئەی خەڵکینە، من ئەمەم کرد تەنها بۆئەوەی شوێنم بکەون لە (کردەوەکانى) ناو نوێژدا وفێر بن كە چۆن نوێژ ئەنجامدەدەم.