لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وجێنشینە ڕێنموێنیكراوەكان لە پاش ئەو؛ مسوڵمانان زەكاتی سەرفیترەیان دەردەكرد، لەجیاتی بچووك وگەورە بە كێشی صاعێك (چوار مشت) لە خواردن. خواردنەكانیان بریتی بوو: لە گەنم وجۆ ومێوژ وكەشك وخورما. صاعێك چوار مشت، وگوێل بریتیە لە پڕ بە هەردوو دەستی پیاوێكی مامناوەند كاتێك دەستەكانی پێكەوە دەلكێنێت. كاتێك موعاویە -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ مەدینە وئەو جێنشین بوو، لەو كاتەدا گەنمی شام زۆر بوو، وتاری دا فەرمووی: پێم وایە دوو مشت لە گەنمی شام (نیو صاع)، یەكسانە بە صاعێك لە خورما، بۆیە خەڵكی شوێنی ئەم بۆچوونە كەوتن. ئەبو سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: من هەتا بمێنم هەر بەو شێوەیە دەریدەكەم كە لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرمدەكرد.