زەکات لەسەر بنەمای یەکسانی ودادپەروەری بنیات نراوە، بۆیە خواى گەورە واجبی کردووە کە زەکات بدرێت لەو سامانانەى کە گەشە دەکەن وئەوەى دێتە دەرەوەى زەوی وهەروەها لە شتومەکی دانراو بۆ بازرگانى بە ڕێژە ومەرجی تایبەتی خۆی. بەڵام ئەو سامانانەى کە گەشە ناکەن -کە بەکاردێن- زەکاتیان لێ نادرێت چونکە مسوڵمان بۆ خۆی بەکاریدەهێنێت وەکو ئەو شتانەى سواری دەبێت بۆ هاتوچۆ وەکو وشتر وئەسپ وئۆتۆمبێل وهەروەها ئەو کەسانەى بۆ خزمەتکردن کڕیویانیەتی وەکو کۆیلە وخزمەتکار، و بەهەمان شێوە ڕاخەر ودەفر وهەموو ئەو شتانەى بەکاریدەهێنێت. بەڵام لە زەکاتی سەرفیترەدا دەبێت لەجیاتی خزمەتکار (کۆیلە:بەندە) بدرێت ئەگەرچیش بۆ بازرگانی بەکار نایەت، چونکە زەکاتی سەرفیترە پەیوەستە بە لاشەوە نەک بە سامانەوە.