پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زەكاتی سەرفیترەی واجب كردووە لە پاش تەواوبوونی مانگی ڕەمەزان، ئەمیش هێندەی كێشی صاعێكە (كە چوار مشت دەكات). المد: بریتیە لە پڕ بە هەردوو دەستی پیاوێكی مامناوەند كاتێك دەستەكانی پێكەوە دەلكێنێت، زەكاتی سەرفیترە لە خورما یان دانەوێڵە یان لە خواردنەكانی تر دەردەکرێت، لەسەر هەموو مسوڵمانێكە دەری بکات؛ ئازاد وبەندە ونێر ومێ وبچووك وگەورە، زەكاتی سەرفیترە واجبە لەسەر ئەوانەی خواردنی شەو وڕۆژێكیان هەیە، دەریدەكات بۆ خۆی و لەجیاتی ئەوانەی مەسرەفیان دەکێشێت. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بەوەی دەربكرێت لە پێش دەرچوونی خەڵكی بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن.