پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەگەر مسوڵمان لەگەڵ كۆمەڵ نوێژ بكات، ئەوا ئەم نوێژكردنەی خێرترە لە نوێژكردنی لە ماڵەوە یان دوكانەكەی بە بیست وئەوەندە جار. پاشان هۆكاری ئەمەی ڕوونكردەوە: ئەگەر پیاوێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، پاشان دەربچێت بۆ مزگەوت وتەنها مەبەستی نوێژ کردن بێت لەم دەرچوونە، هەر هەنگاوێک کە دەینێت پلەیەک بەرز دەبێتەوە وتاوانێکی لەسەر دەسڕێتەوە، ئەگەر بچێتە ناو مزگەوتەوە وچاوەڕێی نوێژ بكات، ئەوا پاداشتی نوێژكردنی بۆ دەنووسرێت ؛ ئەگەر بەردەوام لە چاوەڕوانی نوێژدا بێت، وفریشتەکان نزای بۆ دەکەن هەتا دانیشتبێت لەو مزگەوتەی نوێژی تێدا کردووە، دەڵێن: (خودایە ڕەحمی پێبکە، خودایە لێی خۆش ببە، خودایە تەوبەی لێ قبوڵ بکە)، هەتا دەستنوێژەكەی نەشكا بێت، یان شتێك نەكات كە ببێتە هۆی ئازاردانی خەڵكی یان فریشتەكان.