لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر قامەت كرا بۆ نوێژی (ی فەرزی بەكۆمەڵ)؛ ئەوا هیچ نوێژێک نییە (دروست نییە ئەنجام بدرێت) جگە لە نوێژە فەرزەکە». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی کردووە لەو كەسەی كە لە نێو مزگەوتدایە؛ دەست بە نوێژی سوننەت بکات، ئەگەر لەو كاتەدا قامەت كرابێت بۆ ئەنجامدانی نوێژی فەرز.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • نەهی كردن لە ئەنجامدانی نوێژی سوننەت کاتێک قامەت دەكرێت بۆ نوێژی فەرز، و ئەویش لە نێو مزگەوتدایە.
  • نەهی كردن لە دەستپێکردنی نوێژی سوننەت لە پاش قامەت كردن بۆ نوێژ، جا نوێژی سوننەتی راتیبە بێت وەک نوێژی سوننەتی پێش بەیانی و نیوەڕۆ یان ئەوانی تر.
  • ئەگەر قامەت كرا بۆ نوێژ و ئەویش لە ئەنجامدانی نوێژی سوننەتدا بوو؛ و کەمتر لە ڕکاتێکی مابوو، ئەوا هەندێك بە خێرایی تەواوی دەکات، ئەگەرنا دەیوەستێنێت بۆئەوەی فەزڵ و پاداشتی گەیشتن بە تەكبیرەی ئیحرام بەدەست دەهێنێت.