پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە خواردنی سیر یان پیاز لەسەر كەسێك كە دەیەوێت بێت بۆ مزگەوت، بۆئەوەی بەهۆی بۆنەكەیان ئازاری ئەو برایانەی نەدات؛ كە ئامادەی نوێژی بەكۆمەڵ دەبن، ئەم نەهی كردنە -تەنزیهی- پێدەووترێت، واتە نەهی کراوە خۆپارێزی بکرێت لە مزگەوت لە کاتی خواردنی ئەم جۆرە سەوزانەدا، ونەهی نەكراوە لە خواردنیان چونكە لە خواردنە حەڵاڵەكانن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەنجەڵێكی بۆ هێنرا كە سەوزەواتی تێدابوو، وبۆنەكەی بەلایەوە خۆش نەبوو وپێی ووترا كە چی تێدایە؛ بۆیە نەیخوارد ونزیكی كردەوە لە یەكێك لە هاوەڵانی بۆئەوەی بیخوات، ئەویش حەزی نەكرد بیخوات وەكو شوێنكەوتنێك بۆی، كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بینی، فەرمووی: بخۆ، من گفتوگۆ لەگەڵ فریشتەكان دەكەم لەڕێگەی وەحیەوە. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایگەیاند كە بۆنی ناخۆش فریشتەكان تووشی ئازار دەکات، هەروەكو چۆن بەهۆی بۆنی ناخۆشەوە خەڵكی تووشی ئازار دەبن.