لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خێرترین ڕیزەکانی پیاوان؛ ڕیزەکانى یەکەمن، وشەڕترین ڕیزەکانى پیاوان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وخێرترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وشەڕترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی یەکەمن». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خێرترین ڕیزەكانی پیاوان لە نوێژدا كە زۆرترین پاداشت وفەزڵیان بۆ هەیە ؛ ڕیزەكانی یەكەمن، چونكە نزیكترینن لە ئیمام لەڕوانگەی بیستن وشتی ترەوە، ودوورن لە ئافرەتان، وخراپترین ڕیزەكانی پیاوان ؛ ڕیزەكانی پاشەوەن چونكە پاداشت وفەزڵیان كەمترە ودوورترن لە داواكارییەكانی شەریعەت. خێرترین ڕیزەكانی ئافرەتان ئەوانەی پاشەوەن ؛ چونكە داپۆشراوترە بۆیان، ودوورترن لە تێكەڵبوون لەگەڵ پیاوان ولە سەیركردنیان ولە تووشبوون بە فیتنە، وخراپترینیان ڕیزەكانی پێشەوەن؛ چونكە نزیكترینن لە پیاوان ولە تووشبوون بە فیتنە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • هاندانی پیاوان بۆ پەلە كردن وڕۆیشتن بەرەو پەرستنەكان وئامادەبوون لە ڕیزەكانی یەكەمدا لە نوێژەكان.
  • نوێژکردنی ئافرەتان لەگەڵ پیاوان لە مزگەوتدا ؛ ڕێگەپێدراوە، بەڵام بە مەرجێک ڕیزەکانیان لەیەك دوور بێت ولە پاشی پیاوانەوە بن، وهەروەها باڵاپۆش وداپۆشراو بن.
  • ئەگەر ئافرەتان کۆبوونەوە لە مزگەوتدا، ئەوا دەبێت بە ڕیز بوەستن وەکو ڕیزی پیاوان، ونابێت پەرتەوازە بوەستن بەڵکو دەبێت ڕیزەکانیان ڕێک وجوان بکەن وبۆشاییەکان پڕ بکەنەوە هەروەکو ڕیزی پیاوان.
  • ڕوونكردنەوەی زۆر گرنگیدانی شەریعەت بە دووركەوتنەی ئافرەتان لە پیاوان تەنانەت لە شوێنەكانی پەرستنیشدا.
  • فەزڵ وپلە وپایەی خەڵكی بەپێی كردەوەكانیانە.
  • نەوەوی دەڵێت: بەشێوەیەكی گشتی ڕیزەكانی یەكەمی پیاوان خێرترینن، وڕیزەكانی كۆتاییان شەڕترینن، بەڵام سەبارەت بە ڕیزەكانی ئافرەتان: مەبەست لێی ئەو ڕیزانەیە كە لەگەڵ پیاوان لە یەك شوێندا -لە نێو یەك هۆڵدا- نوێژ دەكەن، بەڵام ئەگەر بە جیا نوێژ بكەن و لەگەڵ پیاوان نەبن لە یەك شوێندا ؛ ئەوانیش وەكو پیاوانن، خێرترین ڕیزیان ئەوانەی پێشەوەیە وشەڕترین ڕیزیان ئەوانەی پاشەوەیە.
  • نەوەوی دەڵێت: ڕیزی یەكەم كە ستایشكراوە وچەندەها فەرموودە هاتووە سەبارەت بە فەزڵ وپاداشتی وهاندان بۆی ؛ ئەو ڕیزەیە كە ڕاستەوخۆ لە پشتی ئیمامە، ئینجا ئەگەر نوێژخوێنەكە زوو یان درەنگ بێت بۆ مزگەوت، وئەگەر ڕیزەكە ژوورۆچكە -مقصورة-ی تێدا بێت یان نا.