ئەم فەرموودەیە بانگەوازى دەکات بۆ گرنگیدان بە نوێژی جەماعەت بە ئەوپەڕی گرنگیدانەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەى ڕوونکردووەتەوە کە هەرکەسێک لە هەرشوێنێک بوو کە گوێی لە بانگ بێت، ئەوا دەبێت ئامادەی نوێژی جەماعەت (نوێژی بە کۆمەڵ) بێت لە مزگەوتدا، وئەگەر ئامادەی نوێژی جەماعەت نەبێت ئەوا نوێژەکەى کەموکورتی تێدا دەبێت وپاداشتی کەم دەبێت، وبەڵام فەرزەکەى لەسەر لادەچێت، وگوناهبار دەبێت بەهۆی دواکەوتن لە نوێژی جەماعەت بە بێ هیچ بیانوو وعوزرێکەوە، بەڵام ئەگەر کەسێک عوزرێکی شەرعی هەبێت وەکو نەخۆشی وباران وترس لەسەر نەفس وماڵ وخێزان ومنداڵ وجگە لە ئەمانە؛ ئەوا گوناهبار نابێت.