پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە پاداشتی ئەنجامدانی نوێژی كۆمەڵ بۆ پیاو لەگەڵ ئیمامدا؛ بیست وپێنج هێندەی پاداشتی نوێژ كردنیەتی بە تاك لە ماڵەوە یان لە دوكانەكەیدا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی كرد كە فریشتەكانی شەو وڕۆژ كۆدەبنەوە لە نوێژی بەیانیدا، دواتر ئەبو هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- ئەم ئایەتەی وەكو بەڵگەیەك هێنایەوە لەسەر ئەم باسە، ووتی: بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: ﴿إِنَّ قُرْآنَ الفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا﴾ واتە: ﴿بەڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی ھەمیشە دەبینرێت وشاهێدی لەسەر دەدرێت (لەلایەن فریشتەکانی شەو وڕۆژەوە)﴾. [الإسراء: 78]، واتا: نوێژی بەیانی فریشتەكانی شەو وڕۆژ ئامادەی دەبن وشاهێدی لەسەر دەدەن.