پیاوێکی نابینا هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا کەسێک نییە یارمەتیم بدات ودەستم بگرێت بەرەو مزگەوت، لە پێنج نوێژە فەرزەکەدا، دەیویست پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی پێبدات بۆ وازهێنان لە نوێژی جەماعەت، ئەویش ڕوخسەتی پێدا، کاتێک پیاوەکە دوور کەوتەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگیکرد، وفەرمووی: ئایا گوێت لە بانگەکە دەبێت؟ ووتی: بەڵێ، فەرمووی: وەڵامی بانگبێژ بدەرەوە بۆ نوێژی جەماعەت