لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕیزی پێشەوە تەواو بکەن، پاشان ئەوەی لە دوای دێت، و ئەگەر هەر کەموکورتییەک هەبوو؛ ئەوا با لە ڕیزی کۆتاییدا بێت». (سەحیح - ڕاست) - رواه أبو داود والنسائي
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بەو پیاوانە کردووە کە بە کۆمەڵ نوێژ دەکەن؛ ڕیزی یەکەم تەواو بکەن، پاشان ڕیزی پشتی، و بەم شێوەیە، ئەگەر کەموکورتی لە ڕیزێکدا هەبێت؛ با ئەم کەموکورتیە لە ڕیزی کۆتاییدا بێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ڕوونکردنەوەی سوننەت لە ڕێکخستنی ڕیزەکاندا.
  • پێویستە نوێژخوێنان بۆشایی لە ڕیزەکانی پێشەوەدا نەهێڵن، بەڵکو دەبێت بۆشاییەكە لە ڕیزی کۆتاییدا بێت.