ئەم فەرموودەیە فەزڵی ئەنجامدانى نوێژی فەرز بە جەماعەت ڕووندەکاتەوە بە بەراورد لەگەڵ نوێژکردنی فەرز بە تەنها، چونکە نوێژکردن بە جەماعەت سوود وبەرژەوەندی زۆری تێدایە وپاداشت وفەزڵەکەى بیست وحەوت هێندەى نوێژکردنە بە تەنها؛ چونکە جیاوازیەکی زۆریان تێدایە لە جێبەجێکردنی مەبەست وبەرژەوەندییەکان، وبێگومان هەرکەسێک ئەم قازانجە مەزنە لە دەستی خۆی بدات ئەوا بێبەش ودۆڕاوە.