پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژێكیان نوێژی بەیانی ئەنجامدا، پاشان پرسیاری كرد: ئایا فڵان ئامادەی ئەم نوێژەمانە؟ هاوەڵان ووتیان: نەخێر. پاشان فەرمووی: ئایا فڵان -كەسێكی ترە- ئامادەیە؟ ووتیان: نەخێر. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: نوێژی بەیانی وعیشا ؛ قورسترین نوێژەكانن لەسەر مونافیق. بەهۆی زاڵبوونی تەمەڵی بۆ ئامادەبوونیان، وڕیا وپێش چاویان كەم دەستدەكەوێت، ولە ڕووناكیدا نابینرێن. پاشان فەرمووی: ئەی ئیمانداران ئەگەر بتانزانیایە نوێژی بەیانی وعیشا چەندێك پاداشتی زۆریان تێدایە -چونكە پاداشت بەپێی ناڕەحەتیە- ؛ ئەوا بۆی دەهاتن ئەگەر لەسەر گاگۆڵكێش بێت -لەسەر دەست وئەژنۆكان-. ڕیزی یەكەم نزیكن لە ئیمامەوە وەكو نزیكی ڕیزی یەكەمی فریشتەكان لە الله -سبحانه وتعالی-، وئەگەر ئیمانداران بیانزانیایە فەزڵ وپاداشتی ڕیزی یەكەم چەندە؛ ئەوا كێبڕكێیان دەكرد لەسەری، ونوێژی پیاو لەگەڵ پیاوێكی تر ؛ خێرترە لە نوێژكردنی بەتەنها، ونوێژكردنی لەگەڵ دوو پیاو خێرترە لە نوێژی كردنی لەگەڵ پیاوێك، وئەو نوێژەی ژمارەیەكی زیاتر لە نوێژخوێنان تێیدا ئامادەیە؛ ئەمە باشترە وخۆشەویستترە لەلای الله.