explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی داوە كە هەركەسێك بێت بۆ مزگەوت بۆ پەرستن یان زانست یان مەبەستێكی خێری تر ؛ لە هەركاتێكدا: سەرەتا یان كۆتایی ڕۆژ ئەوا الله شوێن ومیوانداری تایبەتی بۆ ئامادە دەكات لە بەهەشتدا، هەركاتێك كە دێت بۆ مزگەوت لە سەرەتا یان لە كۆتایی ڕۆژدا.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • فەزڵ وپلە وپایەى چوون بۆ مزگەوت، وئامۆژگاری کردن بۆ بەردەوام بوون لەسەر ئەنجامدانى نوێژی فەرز بەجەماعەت -بەکۆمەڵ- لە مزگەوتدا، ئەوەی دوا دەكەوێت لە نوێژی بەكۆمەڵ لە مزگەوتدا چەندێك خێر وفەزڵ وپاداشت ومیوانداری لەدەستی خۆی دەدات ! كە خوای گەورە -تبارك وتعالی- ئامادەی كردووە بۆئەوانەی سەردانی ماڵەكەی دەكەن.
  • ئەگەر خەڵكی ڕێز بگرن لەو كەسەی دێت بۆ ماڵەكانیان، وخواردنی پێشكەش بکەن، ئەوا خوای گەورە -تبارك وتعالی- بەخشندەترە لە خوڵقێنراوەكانی! بۆیە هەركەسێك سەردانی ماڵەكەی بكات ڕێزی لێدەنێت، وپلە وپایەی بەرز وگەورەی بۆ ئامادە كردووە.
  • دەبێت مرۆڤ ئاسوودە وبەختەوەر بێت بە ڕۆیشتن بەرەو مزگەوت؛ چونكە پاداشت ومیوانداری بۆ ئامادە دەكرێت هەركاتێك بچێت بۆ مزگەوت لەسەرەتای ڕۆژ یان لە كۆتاییدا بەپێی هاتن وڕۆیشتنەكانی.