پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانی ڕووندەکاتەوە کە هەندێک شت کردنیان شیرکە، لەوانەش: یەکەم: (روقیەکان - الرقى): هەندێك وتەن ماناكانی نازانرێت كه شیرک یان ناوی شەیتانەكان وهاوشێوەی ئەمانەى تێدایە وساحیرەكان بەکاریدەهێنن ؛ ولە جاهیلیەتدا بۆ شیفاوەرگرتن بەکاردەهێنرا. دووەم: (تەمیمەکان - التمائم): لە موروو وشتی تر دروستدەکرێت دەکرێتە ملی مرۆڤ و ئاژەڵەوە یان هەڵدەواسرێت، یان کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت. سێیەم: (تیوەلەکان - التولة): زۆرجار ساحیرەكان دەیکەن بۆ ئەوەی دووكەس یەكیان خۆش بوێت. ئەم شتانە شیرکە؛ چونکە شتێک کراوە بە هۆکار، لەکاتێدا هۆکارێکی شەرعی نییە بە بەڵگەوە سەلمێنرا بێت، وهۆکارێکی هەستپێکراو نەبێت کە بەتاقیکردنەوە سەلمێنرا بێت. بەڵام هۆکارە شەرعیەکان وەکو خوێندنی قورئان، یان هۆکارە هەستپێکراوەکان وەکو دەرمانەکان کە بەتاقیکردنەوە سەلمێنراون، ئەمانە ڕێگەپێدراون ؛ لەگەڵ باوەڕبوون بەوەى تەنها هۆکارن، وسوود وزیان هەمووی بەدەستی الله یە.