شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خودا دەگرت لە شەڕی جنۆکەکان، وچاولێدانی مرۆڤە حەسوودەکان، ئەمیش لە ڕێگای خوێندنەوەى نزا وزیکرەکانەوە: ئەمیش بەوەى دەیفەرموو: (أعوذ بالله من الجان وعين الإنسان) واتە: (پەنا بە خواى گەورە دەگرن لە جنۆکەکان وچاولێدانى مرۆڤەکان)، هەتاوەکو موعەویزەکان (سورەتی الفلق والناس) دابەزین، کاتێک ئەم دوو سورەتە دابەزین دەستی پێیانەوە گرت* بۆ پەنا گرتن بە خواى گەورە لە زۆر جاردا، و وازی لە هەموو شتێکی تر هێنا لە نزاکانى پەناگرتن وڕوقیە کردن؛ چونکە ئەم دوو سورەتە کۆی گشتی پەناگرتنی تێدایە بە خواى گەورە، وهەروەها کۆی ئەو شتانەى پەنا بە خواى گەورە دەگیرێت لە شەڕ وزیانیان تێیاندا باسکراوە. *(واتا: دەیانی خوێندنەوە بۆئەوەى خودا بیپارێزێت وبۆ ڕوقیە وشتی تر)