ئیبن عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستا پاش ئەوەی ماعزی كوڕی مالكی ئەسلمەمی ڕەجم كرد -ڕەزای خوای لێبێت- لەسەر زینا كردن، وتاری دا وفەرمووی: دوور بكەونەوە لەو گوناهە پیس وبێزراو وقێزەونانەی كە خوای گەورە نەهی لێ کردون، وهەركەسێك تووشی شتێكیان بوو؛ ئەوا دوو شتی لەسەر واجبە: یەكەم: خۆی دابپۆشێت چونكە خوای گەورە دایپۆشیووە وتاوانەكەی بۆ كەس باس نەكات. دووەم: دەستبەجێ تەوبە بكات وبگەڕێتەوە بۆ لای الله وپێداگیر نەبێت لەسەر كردنی تاوانەكە، ئەوەی تاوانەكەی بۆمان دەربخات ئەوا حوكمی خوای گەورەی بەسەردا جێبەجێ دەكەین كە لە قورئاندا هاتووە سەبارەت بەو تاوانە.