لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو نەوەی ئادەمێک هەڵە وگوناهکارە، وباشترین وخێرترین گوناهکارەکان ئەوانەن کە تەوبە دەکەن». حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

هیچ مرۆڤێک دوور نییە لە تاوانکردن، چونکە مرۆڤ لە سەر لاوازی دروستکراوە بەوەی کە بە زۆری ملکەچ نابن بۆ فەرمانەکانی پەروەردگاریان وخۆیان لا نادەن لە نەهی لێکراوەکان، بۆیە خوای گەورە دەرگای تەوبە کردنی بەردەوام کراوەیە بۆ تەوبەکاران، وبۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: باشترین تاوانکاران وهەڵەکاران ئەوانەن کە زۆر تەوبە دەکەن.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • نەوەی ئادەم تووشی هەڵە وتاوان دەبێت، بۆیە واجبە لە سەر ئیماندار ئەگەر تووشی تاوانێک بوو دەستبەجێ یەکسەر تەوبە بکات لەو تاوانە.