پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە خوای گەورە ئاسوودەیە بە تەوبە کردنی بەندەکەی بۆ لای وپەرستنی وجێبەجێکردنی فەرمانەکانی بە دڵسۆزی لە دڵیەوە، زیاتر لە ئاسوودەیی پیاوێک لە زەویەکی فرواندا بێت، وهیچ مرۆڤێک وخواردن وخواردنەوەیەکی پێ نەبێت، پاشان وشترەکەی ون بێت، وئەم پیاوە بچێت بۆ لای دارێک بخەوێت وچاوەڕێی مردن بکات! کە بێ هیوا بووە لە وشترەکەی ولە ژیانی، چونکە خواردن وخواردنەکەی لە سەر پشتی وشترەکەی بوو، و وشترەکە ون بوو، کاتێک بەو شێوەیە بوو؛ لە ناکاو وشترەکەی دۆزیەوە کە ڕەشمەکەی گیربووە بەو دارەی ئەو لە ژێر سێبەری خەوتووە، ئایا چۆن وەسفی ئەم ئاسوودەییە دەکرێت؟ ئەم ئاسوودەییە هەرگیز وەسف ناکرێت، مەگەر کەسێک خۆی ئەم حاڵەتەی بە سەردا هاتبێت! چونکە زۆر ئاسوودە ودڵخۆشە، ودڵخۆشە بە ژیان پاش ئەوەی خۆی بۆ مردن دانابوو، بۆیە ڕەشمەی وشترەکەی گرت، و ووتی: (خودایە تۆ بەندەی منی، ومن پەروەردگاری تۆم!)، ویستی وەسف وستایشی خوای گەورە بکات وبڵێت: (خودایە تۆ پەروەردگاری منی، ومن بەندەی تۆم!)، بەڵام ئەو بە هۆی ئەو دڵخۆشیە مەزنەوە هەڵەی کرد.