لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئایا ڕزگار بوون لە چیدایە؟ فەرمووی: «زمانت بگرە وبیپارێزە، وبا ماڵەکەت بەس بێت بۆت، وبگری بۆ تاوانەکانت». (سەحیح - ڕاست) - (الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

عوقبەی كوڕی عامر -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە هۆكارەكانی ڕزگاربوونی ئیماندار لە دونیا وقیامەتدا؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: پابەندی سێ شت بە: یەكەم: زمان بپارێزە وبەدووری بگرە لە ووتنی هەرشتێك كە خێری تێدا نەبێت، ولە ووتنی هەرشتێك شەڕ وخراپەی تێدا بێت، وتەنها باسی خێر وچاكە بكە. دووەم: پەیوەستی ماڵەكەت بە بۆ پەرستنی الله لەكاتی تەنهابووندا، وسەرقاڵی گوێڕایەڵی وبەندایەتی كردن بە بۆ الله -عز وجل-، وبە مانەوە لە ماڵەكەت دوور بە لە هەموو فیتنە وخراپەیەك. سێیەم: وبگری وپەشیمان بەرەوە وتەوبە بكە لە هەموو تاوان وگوناهێك كە كردووتە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • بەپەرۆشی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەسەر زانینی ڕێگاكانی ڕزگاربوون.
  • ڕوونكردنەوەی هۆكارەكانی ڕزگاربوون لە دونیا وقیامەتدا.
  • ئامۆژگاری كردنی مرۆڤ بەوەی سەرقاڵی نەفسی خۆی بێت ئەگەر نەیتوانى سوود بە خەڵکی بگەیەنێت، هەروەها تێكەڵ نەبوون لەگەڵ خەڵكی ئەگەر بترسێت لە زیان لەسەر دینداریەکەى یان نەفسی.
  • ئاماژە كردن بۆ گرنگیدان بە مانەوە لە ماڵ بەتایبەتی لەكاتی فیتنەدا، چونكە ئەمە لە هۆكارەكانی پاراستنی ئاین ودینداریە.