خوای گەورەی بەرز وشکۆدار تەوبەی بەندە قبوڵ دەکات؛ ئەگەر ڕۆح نەگاتە قوڕگی (نەگاتە کاتی سەرە مەرگ وڕۆح دەرچوونی)، ئەگەر ڕۆح گەیشتە قورگ (گەیشتە کاتی سەرە مەگ)؛ ئەوا لە پاش ئەمە تەوبە قبوڵ ناکرێت، وخوای گەورە سەبارەت بەم ساتە دەفەرموێت: {وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّى إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الْآن} [النساء: 18]، واته: {پەشیمانی وەرگرتن (تەوبە کردن) نیە بۆ ئەوانەی تاوانی زۆر دەکەن ھەتا کاتی سەرە مەرگی یەکێکیان دێت دەڵێت: بەڕاستی من ئێستا تەوبەم کرد}.