کچێکی کەم تەمەن لەسەر وشترێک بوو کە هەندێک شتومەکی خەڵکی هەڵگرتبوو، کچەکە پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم-، وڕێگای شاخەکە تەنگ بوو لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەوانەى هاوەڵی بوون لەم سەفەرەدا، کچەکە ویستی وشترەکە خێرا بڕوات، هانی وشترەکەى دا بۆئەوەى خێرا بڕوات؛ بەڵام وشترەکە هەر خێرا ڕێی نەکرد، -کچەکە- قسەی بە وشترەکە کرد بۆئەوەی خێرا ڕێبکا وپاشان ووتی: خودایە نەفرەتی لێبکە (لەعنەتی لێبکە)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: نابێت وشترێک لەگەڵ ئێمەدا بێت؛ کە نەفرەتلێکراو بێت.