پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە -تبارك وتعالی- لە فەرموودەیەكی قودسیدا دەفەرموێت: ئەی نەوەى ئادەم، هەتا تۆ لێم بپاڕێیتەوە وڕەجا وهیوات بە ڕەحمەتی من هەبێت، وبێ هیوا نەبیت؛ ئەوا گوناهەكانت دەپۆشم و بەبێ گرنگیدان پێیان، ئەگەرچیش ئەم گوناهە لە تاوانە گەورەكان بێت. ئەی نەوەی ئادەم: ئەگەر تاوانەكانت هێندە زۆر بن نێوان ئاسمان وزەوی پڕ بكەن لە هەموو لایەكەوە، پاشان داواى لێخۆشبوون لە من بکەیت؛ ئەوا من دەیانسڕمەوە ولە هەموویان خۆشدەبم بەبێ گرنگیدان بە زۆریان. ئەی نەوەى ئادەم: لەپاش مردنت و گەیشت پێم ئەگەر تاوانەکانت هێندە زۆر بن وپڕ بە زەوی بن؛ لەكاتێكدا تۆ لەسەر تەوحید -یەك خوار پەرستی- وەفاتت كردبێت وهیچ هاوبەشێكت بۆ من دانەنابێت، ئەوا من بەرامبەر ئەم گوناهـ وتاوانانە؛ هێندەی زەوی لێخۆشبوونم بۆت ئامادە كردووە، چونكە لێخۆشبوونی من فراوانە، ولە هەموو گوناهـ وتاوانەكان خۆشدەبم جگە لە شیرك نەبێت.