پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەوی پێغەمبەری خودا، هەموو گوناهـ و تاوانەکانم کردووە، و وازم لە هیچ گوناهێکی بچووک وگەورە نەهێناوە ؛ هەموویم کردوە، ئایا خواى گەورە لێم خۆش دەبێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئایا شاهیدی دەدەیت بە ( لَا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ ) واتە : (هیچ شتێک شایستەى پەرستن نیە جگە لە الله و موحەمەد پێغەمبەری خودایە) ؟ سێ جار دووبارەی کردەوە، پیاوەکە ووتی: بەڵێ، شاهێدی دەدەم، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی فەزڵی دوو شایەتمانی کرد کە هۆکاریشە بۆ لێخۆشبوون لە تاوانەکان، وتەوبە کردن دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى پێشووتر.