لە ئەبی سەعیدی خودری وئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ مسوڵمانێک نییە کە تووشی: هیلاک بوونێک یان نەخۆشیەک یان خەفەت ودڵتەنگیەک یان ئازار وناڕەحەتیەک بێت یان هەتا تەنانەت ئەگەر دڕکێکیش بچێت بە پێیدا ؛ ئەوا بەهۆی ئەوانەوە خوای گەورە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەوەی تووشی مسوڵمان دەبێت لە نەخۆشی وغەم وخەفەت وناڕەحەتی وكارەسات وترس وبرسێتی -تەنانەت ئەگەر دڕكێكیش بچێت بەپێیدا وتووشی ئازاری بكات-، ئەمانە دەبنە هۆی كەفارەت بۆ گوناهەكانی ودەیسڕنەوە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ڕوونكردنەوەی فەزڵ وڕەحمەتی خوای گەورە بە بەندەكانی ؛ ئاماژە بۆی لێرەدا بەوەیە لێیان خۆشدەبێت بەكەمترین زیان كە تووشیان دەبێت.
  • دەبێـت مسوڵمان بەهیوای پاداشتی الله بێت؛ كاتێك تووشی هەر ناڕەحەتی وكارەساتێك دەبێت، وهەروەها ئارام بگرێت لەسەر هەموو دژواریەكی بچووك وگەورە ؛ بۆئەوەی پلەی بەرز بێتەوە وپەروەردگاری لە گوناهەكانی خۆش بێت.