پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمان ڕووندەکاتەوە کە خواى گەورە هەندێک لەبەندەکانى خۆشدەوێت کە چەند سیفەتێکی دیاریکراویان هەیە، لەوانەش، تەقوادار: ئەوەیە فەرمانەکانى خودا جێبەجێ دەکات، وخۆی بەدوور دەگرێت لە نەهی لێکراوەکان. وبەندەى نەفس دەوڵەمەندی خۆشدەوێت: ئەوەى کە پێویستی بە خەڵکی نییە وتەنها داوا لە الله دەکات وئاوڕ بۆ کەسی تر ناداتەوە. وبەندەى خۆدەرنەخەری خۆشدەوێت: ئەوەى سادەیە، وسەرقاڵی پەرستنی الله یە، وخەریکی ئەو شتانەیە کە سوودی بۆی هەیە، وگرنگی نادات بەوەى خەڵکی بیانسێت یان ستایش وباس بکرێت.