لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای دەکرد ودەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إني أعوذ بك من عذاب القبر، وعذاب النار، ومن فتنة الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، ومن فتنة الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ»، واته:«خودایە من پەنات پێدەگرم لە سزای گۆڕ، پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ، پەنات پێدەگرم لە فیتنەی ژیان وفیتنەی مردن، وپەنات پێدەگرم لە فیتنەی مەسیحی دەجال». ولە گێڕانەوەی [مسلم]دا: «ئەگەر یەکێکتان تەحیاتی كۆتایی تەواو كرد، با پەنا بە خوای گەورە بگرێت لە چوار شت: لە سزای دۆزەخ، ولە سزای گۆڕ، ولە فیتنەی ژیان وفیتنەی مردن، ولە شەڕی مەسیحی دەجال». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خوای گەورە دەگرت لە چوار شت، لەپاش تەشەهودی -تەحیاتی- كۆتایی و لەپێش سەلامدانەوە لە نوێژ، وەفەرمانی پێمان كردووە كە پەنا بە خوای گەورە بگرین لە چوار شت: یەكەم: لە سزای گۆڕ. دووەم: لە سزای ئاگری دۆزەخ وئەمە لە ڕۆژی قیامەتدا ڕوودەدات. سێیەم: لە فیتنەی ژیان : كە هەموو شەهوەت وئارەزووە حەرامەكان وگومانە گومڕاكەرەكان دەگرێتـەوە، ولە فیتنەی مردن : واتا ساتی مردن وسەرەمەرگ ؛ لە لادان لە ئیسلام یان سوننەت، یان فیتنەی گۆڕ وەكو پرسیاركردنی فریشتەكان. چوارەم: فیتنەی دەجال ؛ كە لە كۆتایی دونیا دەردەچێت، والله بەندەکانی پێ تاقی دەکاتەوە ؛ و بەتایبەت باسی فیتنەی دەجال کراوە چونكە فیتنە وگومڕاییەكەی زۆر گەورەیە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئەم پەناگرتنە لە نزا گرنگ وگشتگیرەکانە؛ چونکە پەناگرتنی تێدایە بە خواى گەورە لە شەڕ وزیانەکانى دونیا وقیامەت.
  • جەختکردنەوە لەسەر بوونی سزای گۆڕ ؛ وەبێ گومان هەق وڕاستیە.
  • ترسناكی فیتنەكان، وگرنگی پەناگرتن بە خوای گەورە وپاڕانەوە لێی بۆئەوەی بەندە پارێزراو ودوور بێت لە فیتنەكان.
  • جەختکردنەوە لەسەر دەرچوونی دەج جال وگەورەیی فیتنەکەى.
  • ووتنی ئەم نزایە لەپاش تەشەهودی -تەحیاتی- كۆتایی ؛ سونەتە.
  • نزاكردن لەپاش كردەوەی چاك ؛ سونەتە.