پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر تەكبیری بكردایە بۆ نوێژكردن ؛ بۆ ماوەیەكی كەم بێدەنگ دەبوو پێش ئەوەی سورەتی -الفاتحة- بخوێنێت، نوێژەكەی دەستپێدەكرد بە خوێندنی هەندێك نزا، لەو نزایانەش كە لە سوننەتدا هاتووە: «اللَّهُمَّ باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب. اللهم نَقِّنِي من خطاياي كما يُنَقَّى الثوب الأبيض من الدَّنَسِ. اللهم اغسلني من خطاياي بالماء والثَّلْجِ وَالْبَرَدِ»، واته: «خوای گەورە دووری بخەرە نێوان من وگوناهەکانم وەکو دووری نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا، خوای گەورە لە گوناهەکانم پاکم بکەرەوە هەروەکو چۆن جلی سپی لە چڵک وپیسی پاک دەکرێتەوە، خودایە پاکم بکەرەوە وبم شۆرەوە لە گوناهەکانم بە ئاو وبەفر وتەرزە»، داوا لە خوای گەورە دەكات -عز وجل- بەوەی دووری بخاتە نێوان ئەو وگوناهەكان ؛ بۆئەوەی تووشیان نەبێت، دوورخستنەوەیەك كە هیچ بەیەكگەیشتنێكی تێدا نەبێت، هەروەكو چۆن ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا هەرگیز بە یەك ناگەن، وئەگەر تووشی گوناهەكان بوو ؛ پاكی بكاتەوە لێیان ولایببات لەسەری هەروەكو چۆن پیسی لادەبرێت لەسەر پۆشاكی سپی، وبیشوات لە گوناهەكانی وگڕ وتینی لەسەر سارد بكاتەوە بەم پاككەرەوە ساردانە: ئاو وبەفر وتەرزە.