عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: شەوێكیان خەوتبووم لە تەنیشتی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، لەناكاو هەستم كرد دیار نەما، گەڕام ودەستم دا لەو شوێنەی نوێژی تێدا دەكرد لە ژوورەكەدا؛ بۆم دەركەوت لە سوجدەدایە وپێیەكانی ڕاوەستاندووە، ودەیفەرموو: (اللَّهُمَّ إني أَعُوذ: ئەی خودایە؛ من پەنا بە تۆ دەگرم)؛ ودەیكەم بە هۆكار و وەسیلە وپێی لێت دەپارێمەوە وتكات لێدەكەم، (بِرِضَاك من سَخَطِك:بەڕازی بوونت لە توڕەبوونت)؛ لەوەی لە من یان لە ئومەتەكەم توڕە بیت، (و) پەنات پێدەگرم، (بِمُعَافَاتِكَ:بە لێخۆشبوونت)؛ ولێبووردەیی ولێخۆشبوونت فراوانە وسنووری نییە، (من عُقُوبَتِكَ:لە سزادانت). (وأعُوذ بِك مِنْك:پەنا دەگرم بە تۆ لە خۆت)؛ بە سیفەتە جوانەكانت لە سیفەتە شكۆدارەكانات، چونكە هیچ كەس پەنا لە تۆ ناگرێت مەگەر بە تۆ نەبێت، هیچ پەنا وڕزگاربوونێك لە الله نییە مەگەر بۆ لای الله نەبێت. (لا أُحْصِي ثَناءً عليك:وهەرگیز ناتوانم وەسف وستایشتت بكەم)؛ ناتوانم بیژمێرم ودیاری بكەم بەو شێوەی شایستەی تۆیە ئەگەرچیش ئەوپەڕی هەوڵ وكۆشش بکەم چونكە بێ دەسەڵاتیشم لە ئاست ژماردنی نیعمەتەكانت وچاكەكاریت. (أنت كما أَثْنَيْتَ على نفسك:تۆ بەو شێوەیەی کە وەسف وستایشی خۆتت کردووە)؛ تەنها تۆ بەو شێوەیە ستایشی خۆتت كردووە كە شیاوە بۆ خۆت، چی كەسێك دەتوانێت مافی ستایشكردنت جێبەجێ بكات؟!