پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لەنوێژدا پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، دەیووت : (سمع الله لمن حمده * خواى گەورە وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -دەیانبیستێت- کە سوپاس وحەمدی دەکەن): واتا هەركەسێك حەمد وستایشی الله بكات ؛ خوای گەورە نزاكانی وەڵامدەداتەوە، وحەمد وستایشەكەی قبوڵ دەكات و لەسەر ووتنی ؛ پاداشتی دەداتەوە، پاشان حەمد وستایشی خودای كرد بە ووتنی: (اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد، مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض، ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد * خودایه ؛ پەروەردگارمان سوپاس وحەمد وستایش بۆ تۆ، و پڕ بە ئاسمانەکان و پڕ بە زەوی، و پڕ بە ئەوەى تۆ بتەوێت لە پاش ئەمانە).