عەوفی کوڕی مالیکی ئەشجەعی -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە شەوێکیان لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، هەستا وسورەتی -البقرة-ی خوێند، ئەگەر بە هەرئایەتێکی ڕەحمەت وبەهەشت تێپەڕ بووایە؛ دەوەستا وداواى لە خواى گەورە دەکرد ڕەحمی پێبکات وبیکاتە بەهەشتەوە، وئەگەر بە هەرئایەتێکی سزا تێپەڕ بووایە؛ پەنای دەگرت بە خواى گەورە بۆئەوەى لە سزا وئازاری دۆزەخ بیپارێزێت، پاشان بۆ ماوەیەکی زۆر ڕکوعی برد هێندەی ماوەى وەستانی، لە کاتى ڕکوع بردندا دەیفەرموو: (سُبحانَ ذي الجَبَروتِ والملَكوتِ والكِبرياءِ والعَظَمةِ)*، پاشان هێندەى ماوەى وەستانەکەى سوجدەی دەبرد، وپاشان لە سوجدە بردنیشدا هەر ئەو زیکرەی ڕکوع بردنی فەرموو، پاشان هەستا وسورەتی -آل عمران-ی خوێند، وپاشان سورەت لە پاش سورەتی دەخوێند. *(واتە: پاک وبێگەردی بۆ ئەو خودایەی کە خاوەنی هێز ودەسەڵاتە بەسەر هەموو بوونەوەرەکان، وخاوەنداری هەموو موڵکێکی شاراوە وئاشکرایە، وخاوەنی مەزنی وشکۆداریە)