پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕوون دەكاتەوە ؛ هەركەسێك لەپاش ئەنجامدانی نوێژە فەرزەكان: سی وسێ جار بڵێت: (سبحان الله) واتە: (پاك وبێگەردی بۆ خوای گەورە، وهەموو عەیب وكەموكورتیەك لە ئەو دوورە). وسی وسێ جار بڵێت: (الحمد الله) واتە: (حەمد وستایش بۆ خوای گەورە) ؛ هەروەها ستایشكردنی پەروەردگارە بە سیفەتەكانی كامڵێتی لەگەڵ خۆشویستنی و بەمەزندانانی. سی وسێ جار بڵێت: (الله أكبر) واتە: (پەروەردگار لە هەموو شتێك گەورەتر وشكۆدارترە). لە تەواوكردنی ژمارەی سەد بڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) واتە: (هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وئەو تەنها خاوەنی ڕەهای هەموو شتێكە، وبە تەنها ئەو شایستەی ستایش و وەسفكردنە و لەگەڵ خۆشویستنی و بەمەزندانانی، وئەو لە سەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە وهیچ شتێك لە ژێر دەسەڵاتی ئەو دەرناچێـت). هەركەسێك بەم شێوەیە ئەم زیكرانە بڵێت ؛ خوای گەورە لە گوناهەكانی خۆشدەبێت، ئەگەرچیش گوناهەكانی زۆر بن وەكو كەفی سپی كە لە سەرەوەی شەپۆلەكانی دەریا دەردەكەون.